Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 10:27

ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌قه‌ی ده‌كرد و ڤیدیۆكه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌قه‌ی ده‌كرد و ڤیدیۆی ساتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی له‌ تیكتۆك بڵاو ده‌كرده‌وه‌‌.

ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: ئەو کەسانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاونیشتمانیان و دیاردەی تەقەکردن لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە و سەرپێچی یاسا دەکەن، لەلایەن تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیر دەکرێن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر كەسێكمان دەستگیر كرد كە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی كردبوو، پاشان تۆماری ڤیدیۆیی ساتی تەقەكردنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیكتۆك) بڵاو كردبووه‌وه‌.

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گه‌نجه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ رێکاری یاسای بەرامبەر گیرایەبەر و درایە دادگه‌.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك ئاسایشی هه‌ولێر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبه‌جێ دەکەن و هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت و تەقە بکات و گرتەكه‌ی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە، لە هەر ئاست و پۆستێکدا بێت لەلایەن هێزەکانیانه‌وه‌ دەستگیر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.