Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:18

یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵبجە و پارێزگارانی ئازربایجانی ڕۆژئاوا "ئورمییە"، سنە، کرمانشان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری وڵاتی ئێران و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان - ئێران و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی ببوون، چەندین وتار پێشکەش کران لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان.

هەریەک لە جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگاری ئورمییە و کرمنشان و سنە، لە وتارەکانیاندا تیشکیان خستەسەر گرنگی نجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە گشتیەکان و پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشکان، هەروەها زۆر سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتیان لە بەرە و پێشوەچوونی ئەو پەیوەندییانە، کە بۆتە هۆی کاری هاوبەش و پێشخستن و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌ دەروازەی سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران بەشێوەیەکی شتی و بەتایبەتی لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی "حاجی ئۆمەران- تەمەرچین"، هیواشیان خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری یەکتر و لێکتێگەیشتنی زیار و دانانى ڕێوشوێن و میکانیزمى پێویست، پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.

ئینجا وەزیری ناوخۆی ئێران، لەوتارێکدا ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەبارەی سەردانی زیارەتکارانی ئێرای بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی کوردستنەوە بۆ هەموو ئەو هاوكاری و ئاسانکارییانەی لە هەموو بوارەکانی دابینکردنی ئاسایش و گواستنەوە و مانەوەیان لە هەولێری ئایتەخت و گوتی: "مایەی سەرسامیم بوو لەو هەموو خزمەتەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش بە هاووڵاتییانمان کرا و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگاری هەولێر".

پاشان پارێزگاری هەولێر، بەناوی شاندی هەرێمی کوردستان، سڵاو وڕێزی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و تەئکیدی لەوە کردەوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵشت و هاوکارە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە گشتی و ئابوورییەکان و هیوای بەڕێزیان ئەوەیە ئەم دیدارە بەرهەمداربێت، هەروەها سڵاوی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش گەیاند بە ئامادەبووانی کۆبوونەوە و گوتی، کە بەڕێزیشان لەپێناو پێشەوەبردنی پەیوەندیەکان پاڵپشت و هاوکارە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەشی کرد کەبوونە هۆکار بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدار و کۆبوونەوەیە فراوانە و گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی ئەوەیە پەیوەندییەکی باش و تۆکمەی هەبێت لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بەتایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، داوای پاڵپشتیشی لە وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بۆ کردنەوەی دەروازەی "سیدەکان، کێلەشین، شنۆ" و ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەم دەروازەیە جگە لەوەی سوودی زۆری دەبێت بۆ دانیشتوانی ناوچەکە لەهەمانکاتدا دەبێتە دەروازەیەکی تری گرنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێمە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەباشییەکمان کردووە و ئامادەین بۆ کردنەوەی، دەخوازین بەڕێزیشتان پاڵپشت بن بۆ ئەو دەروازەیە کە سوودی زۆری هەیە بۆ هەردوولامان.

دواتر، هەریەک لە پارێزگارانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان، وتاریان پێشکەش کرد و تیشکیان خستەسەر بەرەو پێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، هەروەها ئومێدیان خواست ئەم کۆبوونەوە و دیدارەکانی داهاتوو ببێتە هۆی داڕشتنی میکانزمێک بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کەموکوڕییەکان و هەنگاوێک بێت بۆ پێشخستنی ئاڵوگۆری بازرگانی و پەرەپێدان و بوژاندنەوەی زیاتر کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی و گەشتوگوزار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.