Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:51

له‌ هه‌ولێر داواكراوێك ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر له‌ كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی، تۆمه‌تبارێكی داواكراو ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌ته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ره‌كی ته‌عجیلی شاری هه‌ولێر ڕوویداوه‌، هێزه‌كانی ئاسایش داوایان له‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌ خۆی ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌نه‌بووه‌ خۆی ڕاده‌ست بكات و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌ته‌وه‌‌.

تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ كه‌سێك داواكراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و ئێستا له‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئاسایشه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.