Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:19

له‌ كفری چوار برا به‌ فیشه‌ك‌ كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی یه‌كتر و سێیانیان بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ شارۆچكه‌ی كفری چوار برا به‌ چه‌ك‌ و فیشه‌ك‌ كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی یه‌كتره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش سێ له‌ براكان به‌ گولـله‌‌ بریندار بوون.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو لە شارۆچكه‌ی کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە شەڕە تەقە لەنێوان خێزانێک دروست بووه‌ كه‌ دوو برا لەگەڵ دوو برای تر ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و تەقەیان لە یەکتر کردووە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجام ته‌قه‌كانیش سێ له‌ براكان بە فیشەک برینداربوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌رسێ برا برینداره‌كه‌ لە نەخۆشخانەی شارۆچكه‌ی كفری چارەسەری ته‌ندروستییان بۆ كراوه‌، دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پۆلیسی شارۆچكه‌ی کفری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەكان کردووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دادوه‌ر بەپێی ماددەی 405/31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر چوار تۆمەتباره‌كه‌ کە برای یەکترن ده‌ركردووه‌.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان گوتیشی كه‌ ئێستا سێ لە تۆمەتباران بە برینداری دەستگیرکراون، یەکێک له‌ براكانی تریش هەڵاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنیدایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.