Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:24

ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ لێخوڕی ماتۆڕسكیلێك گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌لار – خانه‌قین له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و ماتۆڕسكیلێك، لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگه‌ی کەلار - خانەقین نزیک گوندی سەوزبڵاخ، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئیکۆنێکس، به‌داخه‌وه‌ لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوو، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانەی شارۆچكه‌ی خانەقین، به‌داخه‌وه‌ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی لێخوڕی ماتۆڕسكیله‌كه‌، هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2005 و دانیشتووی گوندی مێخاسی سەر بە شارۆچكه‌ی خانەقینە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەلایەن تیمه‌كانی هاتوچۆی گه‌رمیانه‌وه‌ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.