به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه له شاری دهۆك هه‌ڵسابوو به دزینی ئۆتۆمبێلێك.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی دهۆكەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێله‌وه توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت، هه‌روه‌ها توانرا تۆمەتبارێكیش دەستگیر بكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێ بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا تۆمەتبار (ر. ك. أ) لەدایبكبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلە دزراوه‌كه ڕەوانەی دهۆك دەكرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.