Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:18

یه‌كه‌م كاروانی حاجییان به‌ ڕێگه‌ی وشكانی به‌ره‌و سعودییه‌ به‌ڕێ كه‌وت

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێكه‌وتنی یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراقی به‌ ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ر بۆ وڵاتی سعوودییه‌ ڕاگه‌یاند.

ده‌سته‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشته‌ ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به‌ مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ڕێكه‌وتنی یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراقی بۆ وڵاتی سعوودییه به‌ ڕێگه‌ی وشكانی‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروان له‌ ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ره‌وه‌ بۆ نێو خاكی سعوودییه‌ په‌ڕینه‌وه‌.

ده‌سته‌ی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌واوی ڕێگه‌كان تا ده‌گاته‌ ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ر 24 كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌پارێزرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی حاجییان به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ و بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ نێو خاكی سعوودییه‌.

ده‌سته‌كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی حاجییان به‌ ڕێگه‌ی وشكانی‌ 671 پاسی نوێ و مۆدیل به‌رزیان ئاماده‌ كردووه‌ و حاجییان بۆ سنووره‌كانی وڵاتی سعوودییه‌ ده‌گوازنه‌وه‌.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه‌ و په‌نا به‌خوا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ حاجییان‌ له‌ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ماڵی خودا بۆ دروست نابێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌سته‌كه‌ رۆژی سێشه‌می ڕابردوو به‌ڕێكه‌وتنی یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراقی به‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ بۆ نێو خاكی سعوودییه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕاگه‌یاندبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.