Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

ڕاگەیەنراوی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی 1 لەبارەی تەقینەوەی TNT بە دوو کارمەندیان

کوردستان TV
100%

دوو کارمەندی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک TNT پێیاندا تەقییەوە و پاسەوانێکیان گیانی لەدەست داوە، پاسەوانەکەی دیکەشیان برینداربوو.

ئەمڕۆ هەینی 02ـی 06ـی 2023 دوو کارمەندی پاسەوانی سنوور TNT پێیاندا تەقییەوە، فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی 1 لەبارەی ڕووداوەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دوو کارمەندی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک لە لیوای دووی فەوجی دوو، لە کاتی ئەرکدا لە ناوچەی سیدەکان – قەلەڕەش، (TNT) پێیاندا تەقییەوە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکە ڕێپێدراو 6 ڕزگار عەبدولکەریم شەهید بوو و ڕێپێدراو 5 سامان فەتاح مەغدید بریندار بوو.

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی 1 لە ڕاگەیەنراوەکە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید ڕزگار کردووە و هیوای سەلامەتیشی بۆ سامان فەتاح مەغدید خواستووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.