Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:34

لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر 50 کەس گیانیان لەدەست داوە و سەدان کەسی دیکەش بریندارن

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی هیندستان بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر 50 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش بریندارن و سەدان کەسی دیکەش لەنێو شەمەندەفەرەکان گیریان خواردووە.

کاتژمێر 07:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 02ـی 06ـی 2023 لە ویلایەتێکی هیندستان پێکدادان لەنێوان دوو شەمەندەفەردا ڕووی دا، (Hindustan Times) لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لە ناوچەی بالاسۆری سەر بە ویلایەتی ئۆریسای لە هیندستان دوو شەمەندەفەر پێکیان داداوە، لە ڕووداوەکە 50 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسانی ھیندیستان باس لەوە دەکەن کە 179 بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و 600 کەسی دیکەش لەنێو شەمەندەفەرەکەدا گیریان خواردووە و هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدرێت.

هاوکات ئەو بەپرسانەی هیندستان ئاماژەیان بەوە داوە کە زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی ڕەوانەی ناوچەکە کراون، بۆ ڕزگارکردنی خەڵکەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.