Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

سبەی 117 هەزار و 364 قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 دەکەن

کوردستان TV
100%

 بڕیارە سبەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بەڕێوە بچێت، وەزارەتی پەروەردە ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە 117 هەزار و 364 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

سبەی شەممە 03ـی 06ـی 2023 تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بەڕێوە دەچێت، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان هیوای ئەنجامێکی باش بۆ قوتابییان دەخوازێت و هەروەها ڕایگەیاند: پێویستە لە ماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابییان فەراهەم بکرێت.

ڕاشیگەیاند: پێویستە تەواوی ڕێکارەکانی پشکنین ئەنجام بدرێت و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت.

وەزیری پەروەردە لە ڕاگەیەنراوەکە ژمارەی ئەو قوتابییانەی کە مافی بەشداربوونیان لە تاقیکردنەوەکان هەیە، بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

زانستی: 75 هەزار و 39 قوتابی.

وێژەیی: 39 هەزار و 113 قوتابی.

پیشەیی: 3 هەزار و 12 قوتابی.

کۆی گشتی دەکاتە 117 هەزار و 364 قوتابی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.