بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 5ی رابردوودا، 54 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندراو دهستگیركراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت: بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 30 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، 3 هاووڵاتی بە هۆی چالاکی مەزهەبی و 21 بە هۆی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێران بهشێكیان رفێندراون و بهشێكی دیكهیان دهستگیركراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم 7 چالاکوانی ئافرهت، یەک لاوی تهمهن 18 ساڵ و هەروەها 2 مامۆستای قوتابخانە لە شارهكانی کوردستان لەلایەن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراون.
زیاترین ژمارەی دەستگیركراون کە 47 حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستگیركراون کە 27 حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.
جێگای باسە کە لەم 54 حاڵەتە دوو هاووڵاتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستگیركراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەیی ٢٧٢٣دا لانی کەم ١٠٧ هاووڵاتی لە سەرانسەری ئێران و لەلایەن هێز و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۵٤ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: 30 حاڵەت کە دەکاتە 55.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: 2 حاڵەت کە دەکاتە 5.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی: 21 حاڵەت کە دەکاتە 39٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: 4حاڵەت.
پارێزگای ئورمیە: 4 حاڵەت
پارێزگای سنە: 40 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 2 حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: 4 حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی تێدا دهستگیركراون
ئیدارەی ئیتلاعات: 47 حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: 2حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: 2 حاڵەت
نادیار: 3 حاڵەت
شوێنی دەستگیركراوان
شەقام: 7حاڵەت
ماڵەوە: 37 حاڵەت
دادگا: 3 حاڵەت
جادە: 3 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 14 حاڵەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.