Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:37

پاریس ئه‌مڕۆ لەگەڵ یانەی کلێرمۆن فۆت یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی یانەی پاریس سانجێرمان جێدێڵێت.
 لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ یانەی کلێرمۆن فۆت، مێسی بۆ کۆتاجار درێسی یانەی پاریس سان جێرمان لەبەردەکات.

راهێنه‌ری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، کریستۆف گالتییە ئاشکرایکرد ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، ئه‌مڕۆ شەممە، 3ی حوزەیران بۆ کۆتاجار بە درێسی یانە فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌وه‌  له‌ به‌رامبه‌ر یانەی کلێرمۆن فۆت كاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یاری دەکات.

کریستۆف گالتییە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شانازی ئەوەم هەبوو کە بەڕێوبەری تەکنیکی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بم. کۆتا یاری مێسی لەگەڵ یانەی کلێرمۆن فۆت، دەبێت".

تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ کۆتاییهاتنی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فەڕەنسا (لیگ-1) و یانەی پاریس سان جێرمان یەکێکە لەو یانانەی رکابەری له‌سه‌ر بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیتییەکە ده‌كات، ئەم یانەیە بە 11 جار بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی لیگ -1، خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.