یانه‌ی بارسێلۆنا مه‌راسیمێكی مالئاوایی بۆ به‌رگریكاری بالی چه‌پی یانه‌كه جۆردی ئه‌لبا سازكرد، دوای یازده ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا دواجار ئه‌لبا بریاری رۆیشتنی دا، ئه‌لبا به‌ردێسی یانه‌ی به‌رسێلۆنا چوارسه‌دو په‌نجاو هه‌شت یاری ئه‌نجام داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی نه‌سری سعودی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەمیانی دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسری سعودی یەکێکە لە باشترین ساتەکانی کاروانی وەرزشی و چاوەڕێی کردووە لەم وەرزەدا نازناو بەدەستبهێنن.
سه‌باره‌ت به‌داهاتووی خۆی، كریستیانۆ دووپاتیكرده‌وه لە وڵاتی سعودیە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات، بۆیه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و ئه‌ستێره پورتورتوگالیه ئاماژه‌ی بۆكردوه ئه‌وروپا و سعودیا هاوشێوه‌ن، به‌ڵكو تاكه جیاوازی نێوانیان له‌ئه‌ورپا مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رۆژ ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام له‌سعودیا دوای سه‌ر له‌ئێواره‌و دره‌نگانی شه‌وه، ناوبراو وتیشی هیوادارە هاندەرانی سعودیە چێژ لە یاریکردنی وەربگرن و ئومێدیان زۆر بۆ داهاتوو براوه‌ی نازناوه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.