ئەمڕۆ شەممە، پیاوێك لەرەوەندی عێراقی كە نیشتەجێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، لە شاری دیترۆیت تووشی ڕووداوێكی ناخۆش بوو.
لەوبارەیەوە پەیجی پێكهاتەی عێراقی لەو ویلایەتە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، عیماد عێدانی كە تەمەنی 55 ساڵە، ئەمڕۆ لەكاتی بەجێهێشتنی فرۆشگایەكی شاری دیترۆیت، دزی لێكراوە و بە توندی لێیدراوە.
بەگوێرەی پەیجی پێكهاتەی عێراقی ،عێدانی لە ئێستادا لە چاودێری چڕدایەو باری تەندروستیشی زۆر ناجێگیرە.
هاوكات یەكێك لە كەناڵە ناوخۆییەكانی دیترۆیت تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆتەوە كەتیایدا دەردەكەوێت كەسێكی ڕەش پێست هاووڵاتییە عێراقییەكە بەرز دەكاتەوەو بەتوندی بەزەوی دەدات .
هەروەها كەناڵەكە ڕایگەیاندووە كە ئەو كەسەی هێرشی كراوەتە سەر عێراقی بووەو ناوی عیماد عێدانییە.
ڤیدیۆ.. لە ئەمریكا ڕەش پێستێك هاووڵاتییەكی عێراقی بەرز دەكاتەوەو بەتوندی بەزەوی دا دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.