Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:56

به‌رگی شه‌شه‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3- 6-2023، له‌ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ناساندنی به‌رگی شه‌شه‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) به‌رێوه‌ ده‌چێت.
كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) له‌ نووسینی( نه‌جمه‌دین عه‌زیر سمایل)ـه‌ چه‌ندین دیداری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عوسمان پیرداود كاوس دیزایین و سه‌رپه‌رشتی چاپی بۆ كراوه‌، هه‌ڵه‌چن و زمانه‌وانی له‌لایه‌ن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌هائه‌دین جه‌لال مسته‌فا كراوه‌، سه‌رپه‌رشتی گشتیی له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار نازم دڵبه‌ند بۆی كراوه‌.
نیاز وایه‌ له‌ هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له‌ كاتژمێر 5:30ـی ئێواره‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێت، كتێبه‌كه‌ش به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌ ده‌كرێت.
شایانی باسه‌، پێشتر نووسه‌ر نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل سێ به‌رگی له‌ كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) بڵاوكردۆته‌وه‌، نیاز وایه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.