لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستگیرابەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو .
ئهمڕۆ شهممه3ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی لە یەكێك لە سیتییەكانی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانار تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتبار (ی،م،س لەدایكبووی 2004) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 21 لەیاسای چەك ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
سلێمانی ... تەقەكەرێك دەستگیركرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.