Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

كۆتایی به‌ خولی ناوبژیوانانی مه‌له‌وانی هات

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی مه‌له‌وانی كوردستان كۆتایی به‌ خولی ناوبژیوانی مه‌له‌وانی هات.
دوای چه‌ند رۆژێك له‌ به‌رێوه‌چوونی خولی ناوبژیوانی مه‌له‌وانی  به‌ به‌شداری ناوبژیوانانی كوردستان كه‌ له‌ ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم به‌شداربوون "رۆژی  شه‌ممه‌ 3ی6ی2023  له‌ شاری هه‌ولێر كۆتایی به‌ خوله‌كه هات.
له‌ ماوه‌ی رۆژانی خولیشدا نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی یاسا و رێساكان له‌ لایه‌ن وانه‌بێژانی خول بۆ به‌شداربووان روونكرایه‌وه‌ و هه‌ر له‌ خوله‌كه‌دا یه‌كێتی یارییه‌ ئاوییه‌كانی عێراقیش هه‌ماهه‌نگ بوون
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاروچالاكییه‌كانی به‌ بپشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌. 
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
3ی6ی2023

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.