Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:37

هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی پڕۆستات بزانه‌

کوردستان TV
100%


پڕۆستات وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی تری جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردن ده‌بێت و كه‌ له‌ ئه‌نجامدا هه‌ڵده‌ئاوسێت و ئازاری بێزاركه‌رو چه‌ندین لێكه‌وته‌ دروستده‌كات.

له‌م روانگه‌وه‌ ( د. دێراو سه‌عید عوسمان – پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری میزو میزه‌ڕۆ)  ده‌ڵێت"هه‌وكردنی پڕۆستات (4) جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه‌، جۆری یه‌كه‌میان پێی ده‌وترێت (acute prostitis) واته‌ هه‌وكردنی له‌ ناكاوی پڕۆستات.
هۆكاره‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ بوونی به‌كتریا كه‌ ده‌كرێت له‌ كۆئه‌ندامی میزه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ پڕۆستات، زیاتر باوه‌ له‌ ته‌مه‌نی خوار (45) ساڵی.

ئه‌م جۆره‌یان زۆر له‌پڕ دروسته‌بێت و نیشانه‌كانی به‌هێزن وه‌ك :-

دروستبوونی ئازاری به‌هێز له‌ ناوچه‌ی چوك و گوونه‌كان و كۆم و به‌شی خواره‌وه‌ی سك.

ئازار له‌كاتی میزكردندا، زۆر هه‌ستان بۆ میزكردن له‌ شه‌واندا، میزی پچڕ پچڕو مانه‌وه‌ی میز له‌ میزه‌ڵداندا، هه‌ندێجار بوونی خوێن له‌ میزدا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ئازاری خواره‌وه‌ی پشت و ئازار له‌كاتی ئاو هاتنه‌وه‌دا.

كۆبوونه‌وه‌ی جه‌راعه‌ت له‌ پڕۆستاتدا".

هه‌روه‌ها د. دێراو سه‌عید عوسمان ده‌ڵێت"هه‌ندێك هۆكار هه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ زیاده‌كان وه‌ك 

بوونی هه‌وكردن له‌ كۆئه‌ندامی میزو ئه‌وانه‌ی كه‌ سۆنده‌ی میزیان بۆ دانراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ نموونه‌یه‌ك له‌ شانه‌ی پڕۆستاتیان وه‌رگیراوه‌ بۆ پشكنین.

توشبوانی نه‌خۆشی ئایدزو نه‌خۆشیه‌ سێكسیه‌ گوازراوه‌كان.

برینداربوونی ناوچه‌ی حه‌وز".

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.