Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:26

ئایە دەزانیت هۆکاری زیادبوونی ئازاری جەستەت لەوانەیە زیادەڕۆیی بێت لە خواردنەوەی چاو قاوە و خواردنەوە گازییەکان ؟؟

کوردستان TV
100%


لەم بابەتە باس لە کاریگەری چا یان قاوە یاخود خواردنەوە گازییەکان دەکەین  لەسەر ئازاری لەشت یاخود لەسەر تەندروستی ماسولکە و جومگەکانت .
(کافایین ) ئەو ماددە کیمیاییەیە کە لەناو چا و قاوەو خواردنەوە گازییەکاندا ھەیە ، کافایین وەک ھۆشیارکەرەوەیەک ئیش دەکات و ھەندێ جاریش لەگەڵ ئازار شکێنەکاندا (پاراسیتۆڵ ، ئەسپرین ) بەکاردێت بۆ ئازاری شەقیقە ، ھەروەھا بۆ سەر ئێشەی کەمیش یاخود سەرئێشەی دوای نیو بەنجیش بەکار دێت ...
وەرگرتنی کافایین بە ڕێژەی کەم بۆ مامناوەند شتێکی باشەو لەلایەن (FDA)یەوە سەلمێنراوە ، بەڵام بە ڕێژەی زۆر کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر لەشی مرۆڤ ..
ئەتوانم چەند کافایین وەرگرم لە ڕۆژێک دا ؟؟
بەپێی دامەزراوەی ڕێنمایی خۆراکی ئەمریکی (DGA)
لە ڕۆژێک دا باشتر وایە لە ٤٠٠ ملیگرام کافایین وەرنەگیریت بەھۆی زیانە لاوەکیەکانیەوە و ھەندێ جار ئالوودەبوون دروست دەبێت و کە لەپڕ کەم دەکرێتەوە ئازاری سەر و بێتاقەتی دروست دەکات ، ھەروەھا لە ژنی دووگیان و ئاوانەی شیر دەدەن دا ئەبێت کەم بکرێتەوەو ڕای پزیشکەکەی وەرگرێت بۆ ڕێژەی بەکار ھێنانی ، وە باپێی ئەکادیمیای ئەمریکی تاندروستی مناڵان بێت ، ئەو خواردنەوانەی ماددەی ووریاکەرەوەی تیادایە وەکو کافایین نابێت لەخواردنی مناڵاندا ھەبێت ، لەبەرئەوەی زۆربەمان ئەو خواردنەوانە بەکار دێنن کە کافایینی تیادایە ، بۆیە باشتر وایە بزانین ئەو خواردنەوانەی دەیخۆینەوە چەند کافایینی تیادایە : 
- کوپێک قاوە : (٩٥-١٦٥) ملیگرام ..
- کوپێک چای ڕەش : (٢٥-٤٨)ملیگرام ..
- کوپێک نسکافە : ٤٧-٦٤ملگم 
- کوپێک ئیسپریسۆ : ٦٣ملگم 
- کوپێک چای سەوز : ٢٥-٢٩ ملگم 
- کۆلا : ٢٤-٤٦ملگم 
- خواردنەوە ووزە بەخشەکان : ٢٧ - ١٦٤ ملگم 
بەگشتی بۆ مرۆڤێکی کامڵ لە ڕۆژێکدا ، نابێت لە ٤ کوپ قاوە و ٨ کوپ چا و ١٠ قوتوو کۆلا ، ٢ قوتوو خواردنەوە ووزە بەخشەکان زیاتر بخورێتەوە .، ئەبێت ئەوەمان لابەر چاو بێت ھەندێک جار ئەم ڕێژانە جیاوازە بەپێی شۆین و جۆری دروستکردنی خواردنەوەکان ...
کاریگەرە خراپییەکانی زۆر بەکار ھێنانی کافایین : 
١- بێتاقەتی و پشێوی و دڵەڕاوکێ : 
وەرگرتنی زیاتر لە ١٠٠٠ملگم لەڕۆژێکدا دەبێتە ھۆی بێتاقەتی و پشێوی ھەروەھا دەبێتە ھۆی زیاتر کردنی ستریس و گرژی باری دەروونی ئەگەر لەسەر یەک بەڕێژەیەکی زۆر وەرگیریت بە یەک جار ...
٢- تێکچوونی خەو یان شەونخوونی : 
لەبەرئەوەی خەوتن کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر تەندروستی و ئەبێت لەکاتی خۆیدا بخەویت و بۆ ماوەی پێویست ٦-٨ کاتژمێر بێت ، ھەندێ جار خواردنەوەی چاو قاوەی زۆر شە نخوونی دەکات ، لەبەرئەوە ٣-٥ سەعات پێش خەوتن نابێت بەھیچ جۆرێک ئەو شلەمەنیانەی کافایینی تیادایە بخورێنەوە ...
٣- تێکشکاندن و ماندووکردنی ماسولکەکان : 
(Rhabdomylosis) کە حاڵەتێکی زۆر قورسەو تووشی ماسولکەکان دەبێت و ڕیشاڵەکانی تێکدەشکێنێت ، ھەندێ توێژینەوە دەڵێن بەھۆی زیادڕەوی لەبەکارھێنانی کافایین تووشی دەبن ، باشترە لەو نەخۆشانەی ئەگەری ئەم نەخۆشیەیان ھەیە لە ٢٥٠ ملگم کافایین لەڕۆژێکدا زیاتر وەرنەگیرێت ...
٤- ئالوودەبوون : 
زۆر تۆژینەوە سەلماندویەتی کە بەکارھێنانی کافایینی زۆر دەبێت بە عادەت و ئالودەبوونی فسێوڵۆژی دروست ئەکات ، وە کە ڕۆژێک نەخورێنەوە سەرئێشەو بێتاقەتی دروست دەکات ، ھەرچەندە بە ئالوودەبوونی ڕاستەقینە ھەژمار ناکرێت ...
٥- زیادکردنی فشاری خوێن : 
ھەرچەند کاریگەرییەکەی کاتی یە ، بۆیە لەوانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان لەگەڵدایە باشترە ئاگایان لەکات و ڕێژەی خواردنەوەی بێت ، نابێت پێش وەرزش کردن بخورێتەوە لەم جۆرە نەخۆشانەدا ..
٦- زیادکردنی ڕێژەی لێدانی دڵ : 
ئەمەش لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە بەڵام بەگشتی لیدان و ڕیتمی دڵ لەوانەیە بگۆڕێت ...
٧- ھەست کردن بە ھیلاکی و ماندوویی : 
ھەرچەندە کافایین ووزە بەخشە و ھۆشیار کەرەوەیە ، بەڵام ھەندێ جار بە شێوەیەکی لاوەکی دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە ھێلاکی کە بەڕێژەی زۆر وەردەگیرێت ..
٨- کێشەی ھەرس کردن :
ڕێژەی کەم یان مامناوەند لە کافایین جووڵەی ڕیخۆڵەکان چالاک دەکات ، بەڵام ڕێژەی زۆر لاوانەیە ببێتە ھۆی سک چوون ، یاخود پیسایی شل کەلەوانەیە بێزارکەر بێت ..
٩- مێزکردنی زۆر و ڕانەگرتنی میز : 
توێژینەوەکان سەلماند ویانە لەھانە وەرگرتنی کافایین لە ٤٥٠ملگم زیاتر لە ڕۆژێکدا ببێتە ھۆی خێرا خێرا میزکردن و ڕانەگرتنی میز ، بینیویانە کە ڕێژەکە کەم کراوەتەوە بۆ ١٥٠ملگم لەڕۆژێکدا ئەم نیشانانە نەماون ...
١٠- ئەگەری ئێسکە نەرمە : 
زیاتر لە ئافرەت دا بینراوە کەلەوانەیە زۆری وەرگرتنی کافایین ئەگەری ئێسکە نەرمە زیاد بکات ، ولەبەرئەوەی کافایین کاریگەرییەکی کەمی ھەیە لەسەر ھەڵمژینی کالسێۆم لە گەدەدا بەڵام ئەمەندە زۆر نیە تەنیا بە خواردنی ١-٢ کەوچکی قاوە شیر ئەتوانرێت جێی ئەو کالسێۆمە بگیرێتەوە 
د. ھەڤین که‌مال شاە محه‌مه‌د 
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج  
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.