Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:56

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى توركيادا كرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە هاوشانی ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی تورکیا کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 03ـی 06ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆک و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيادا كرد.

دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش نێچيرڤان بارزانى‌ و ميوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، له‌ ‌كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌شدارييان له‌ ئێواره‌خوانێكدا كرد.

جێی باسە، ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه‌ دواى سوێندخواردنى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغان له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خولێكى تازه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، به‌ڕێوه‌ چوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.