دوای تەوقەكردنێك لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی، لی چانگفو، وەزیری بەرگری چین هۆشداریدا لەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی چین و ئەمریكا دەبێتە كارەساتێك كە جیهان بەرگەی ناگرێت.
لە میانی كۆنفرانسێكی ئاسایشدا كە لە چوارچێوەی دیالۆگی شانگریلا لە سەنگافورە ڕێكخرابوو، لی چانگفو، وەزیری بەرگری چین دووپاتیكردەوە كە چین بەدوای دیالۆگدا دەگەڕێت نەك ڕووبەڕووبوونەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەندێك وڵات سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی بنكەی سەربازین و بەهێزكردنی كێبڕكێی چەكن لە ناوچەكەدا.
جەختیشی لەوە كردەوە كە تایوان بابەتێكی ناوخۆیی چینەو پەكینیش هەرگیز درێغی ناكات لە بەرگریكردن لە بەرژەوەندی و مافە ڕەواكانی.
جێگای سەرنجە كە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پەراوێزی لوتكەی ئەمنی لە سەنگافورە لەگەڵ لی شانگفو هاوتا چینییەكەی تەوقەی كرد، بەڵام هیچ دیالۆگێكی جەوهەری لە نێوانیاندا نەبوو. هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو دووانە تەنیا بە كورتی قسەیان كردووە.
چین هۆشداری دەدات: هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە نێوان ئێمە و ئەمریكادا دەبێتە كارەسات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.