Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:59

بەپەلە نان مەخۆ، چونکە ژماره‌یه‌ك مەترسی تەندروستی هەیە

کوردستان TV
100%


زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان ،به‌په‌له‌ خواردن ده‌خۆن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه‌ خواردنه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌،له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ (د. داهات حه‌وێزی، پسپۆڕی هه‌ناوی و شه‌كره‌) ده‌ڵێت" نان خواردنی به‌په‌له‌ 5 مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها زۆر له‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان باسی مه‌ترسییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌په‌له‌ نان خواردنیان كردووه‌، توێژه‌ره‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ نان به‌هێواشی بخورێ و پاروو جوان بجورێ و هه‌ر نان خواردنێك به‌لایه‌نی كه‌م 20 خوله‌كی پێ بچێت".
 هه‌روه‌ها (د. داهات حه‌وێزی، پسپۆڕی هه‌ناوی و شه‌كره‌، ده‌ڵێت"  مه‌ترسییه‌كانی به‌په‌له‌ نان خواردن بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، به‌پێی راپۆرتێكی مێدیكال ده‌یلی بریتانی به‌په‌له‌ نان خواردن مه‌ترسی تووشبون به‌ شه‌كره‌ زیاد ده‌كات، چونكه‌ خواردن به‌خێرایی هه‌ستی تێر نه‌بوون به‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌به‌خشێ و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه‌ خواردنی زیاتر ده‌خوات و هاوسه‌نگی ئاستی گلوكۆزی خوێن و رێژه‌ی ئه‌نسۆلین تێك ده‌چێ و ده‌بێته‌ هۆی شه‌كره‌، هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی هێرۆشیمای یابانی، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌په‌له‌ خواردن مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كان دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات، خواردن به‌خێرایی مه‌ترسی به‌رزه‌فشاری خوێن و چه‌وری خوێنش زیاد ده‌كات".
له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت"خواردنی بڕێكی زۆر، گه‌یشتنی په‌یامی تێربوون به‌ مێشك 20 خوله‌كی پێویسته‌ بۆیه‌ هه‌تا خێراتر نان بخۆی مه‌ترسی قه‌ڵه‌وی زیاتر ده‌بێت، جگه‌ له‌مه‌ش قووتدانی پارووی نه‌جوراو ده‌بێته‌ هۆی دڵه‌كزێ، ئازاری گه‌ده‌، هه‌رس نه‌كردن، قه‌بزی و سك با كردن، هه‌ر كات به‌ په‌له‌ نان ده‌خۆیت به‌تایبه‌ت له‌فه‌ و خواردنه‌كانی فاست فوود، زۆر هه‌ست به‌ تامی خواردنه‌كه‌ ناكه‌یت، واته‌ ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه‌س تێكچوو بێت زۆر هه‌ستی پێناكه‌ی و ئه‌مه‌ش دوور نییه‌ تووشی ژه‌هراوی بوونی خواردن ببیت".

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.