لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە و لەسەر سكاڵای سێ هاوڵاتی كە دزییان لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئهمڕۆ یهكشهم 4ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات" لەئێستادا تۆمەتبار( س،ك،خ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە بە دزیكردن".
لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.