هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بووه و به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌هاكه‌ی له‌گه‌ڵ دوێنێ شه‌ممه هه‌ر 100 دۆلارێك زیاتر له هه‌زار دیناری هاتۆته سه‌ر.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌گه‌ڵ داخستنی بۆڕسه، له شاری به‌غدا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن گه‌یشته 148 هه‌زار دینار، بۆ كڕینیش نرخه‌كه‌ی 146 و 500 دینار بوو.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، ئێستا به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له شاری هه‌ولێر بۆ كڕین 147 هه‌زار و 850 دیناره، بۆ كڕینیش 146 هه‌زار و 500 دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه به‌های 100 دۆلار له بۆڕسه‌ی شاری به‌غدا بۆ فرۆشتن 146 هه‌زار و 500 بووه، له شاری هه‌ولێریش بۆ فرۆشتن 146 هه‌زار و 700 دینار بووه.
به‌مه‌ش ئه‌مڕۆ به‌های هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ دوێنێ زیاتر له هه‌زار دینار هاتۆته سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.