رووداوێكی سه‌ختی پێكدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هیندستان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی تریش بریندار بوون.
ئهشوینی فایشناو وه‌زیری هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هیندستان ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له هه‌رێمی ئۆدیشا له رۆژهه‌ڵاتی هیندستان ڕوویداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه كه‌وتۆته سیسته‌می ئاماژه‌دانی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و به‌هه‌ڵه چۆته هێڵێكی تره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه زیاتر له 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانی تریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی به‌هه‌ڵه چووته هێڵه‌كه‌ی تره‌وه، تایبه‌ت بووه به گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و له‌به‌رامبه‌ردا به توندی خۆی كێشاوه به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل كه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی 12 عاره‌بانه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له ڕێڕه‌وه‌كه فڕێ بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕووداوه‌كه ئه‌وه‌نده سه‌خت و به‌هێز بووه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هاوشێوه له هیندستان ڕووی نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.