كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی (ئۆپیك پڵه‌س) له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا كۆتایی هات و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕێككه‌وتن، له‌م نێوه‌نده‌شدا عێراق كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یه بڕیاری دا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی به ڕێژه‌ی 211 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه.
كۆبوونه‌وه چه‌ندین كاتژمێری خایاند و دواجار وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه به‌تایبه‌تیش سعوودییه و ڕووسیا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت ڕێككه‌وتن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕووسیا ره‌زامه‌ندی نیشان دا خۆبه‌خشانه تا كۆتایی ساڵی 2024 رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته، عێراقیشی گرته‌وه و بڕیاردرا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق تا كۆتایی ساڵی 2024، 211 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان تا كۆتایی ساڵی 2024 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 40.46 ملیۆن به‌رمیل زیاتر نه‌بێت.
هه‌موو ئه‌م بڕیارانه‌ی هاوپه‌یمانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ دابه‌زینی به‌های جیهانی نه‌وت دابنرێن و یاخود به‌لایه‌نی كه‌م كه‌متر له‌و نرخه‌ی ئێستای نه‌یه‌ته خواره‌وه.
هاوپه‌یمانی (ئۆپیك پڵه‌س) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 13 وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك و 11 وڵاتی تر پێكهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.