به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی گه‌نجێكی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاری کڕین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەتی دەکرد به‌تایبه‌ت چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ی توركی.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م بە پلانێکی تایبەت، تیمەکانمان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانییان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەین کە کاری کڕین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەتی دەکرد لە جۆری (دەمانچەی تورکی) کە ئەم جۆرە دەمانچەیە بەپێی یاسا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.
ئاسایش داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر كرد بە تایبەتیش دایکان و باوکان، ئەوەیان لەبەرچاو بێ کە ئەم جۆرە دەمانچانە جێگه‌ی مەترسین و بەداخەوە لە دەرەوەی یاسا، لەلایەن هەندێک کەسی لە یاسادەرچوو کاری کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، بۆیە ئەگەر لەم جۆرە دەمانچانە لای رۆڵەکانتان هەیە، بۆ پاراستنی گیانیان و دوورخستنەوەیان لە ئەنجامدانی تاوان، داواکارین سەردانمان بکەن و ئەو جۆرە دەمانچانەمان ڕادەست بکەن یاخود ئاگادارمان بکەنەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە پێچەوانەوە هەر کەسێک لەم جۆرە دەمانچانەی لابێت یان چەکی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت، دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.