Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:09

"ئه‌مه‌ریكا به‌ گرینگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا"

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاندێكی باڵای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ گرینگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بۆ هه‌ردوو بابەتی سەرەکیی نەوت و کارەبا لەگەڵ کریس دێیڤی بەرپرسی کاروباری وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و زەهرا بێڵ کونسوڵی گشتی و بەرپرسی دۆسییەی ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەریان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لە گرنگی ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و هەوڵەکانی نووسینی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ کرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی کارەبا و پرۆژە و هەلەکانی وەبەرهێنان لە هەردوو کەرتی نەوت و کارەبا.

شاندی باڵای ئەمەریکا ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ئاگاداربوون لە وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆڕی کەرکووک-جیهان و بوونی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنانیان لە هەردوو سێکتەری نەوت و کارەبا گەڕاندەوە.

شاندی باڵای ئەمەریکا لە نزیکەوە گوێبستی هۆکاری دەست پێ نەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوون.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ وڵاتەکەیان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، بەتایبەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و پاڵپشی وڵاتەکەیان دووپات کردەوە لە ئاساییبوونەوە و ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر.

لە کۆتاییشدا لەبارەی سێکتەری کارەبا و بارودۆخی بەرهەمهێنان و پرۆژەکانی کارەبا و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ بوژانەوە و پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا گفتوگۆیان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.