Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:00

له‌سه‌ر ناردنی نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌.. هاووڵاتییه‌كی عێراقی 5 ساڵ ده‌خرێته‌ زیندانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییه‌كی عێراقی كه‌ دانیشتووی ئه‌مه‌ریكایه‌، به‌هۆی ناردی نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ مۆبایله‌وه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كات، له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ 5 ساڵ به‌ندكردن سزا ده‌درێت.

هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌ و خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندییه‌، له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2021 نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێت و به‌ چه‌ك و ده‌مانچه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات، پۆلیس پشكنین بۆ ماڵی پیاوه‌كه‌ ده‌كات و تێیدا 6 ده‌مانچه‌ و 2 هه‌زار و 600 گولـله‌ ده‌دۆزێته‌وه‌.

هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به‌وه‌دانا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ دادگه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای زیندانیكردنی 5 ساڵی بۆ بڕییه‌وه‌.

دادگاكه‌ هه‌ر به‌ سزای 5 ساڵ زیندانیكردن نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی و هه‌وڵی دزی و توندوتیژی خێزانی و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ریشی خسته‌پاڵ هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كه‌‌.

بڕیاریشی دا كه‌ دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی سزاكه‌ی كه‌ 5 ساڵ كونجی زیندانه‌‌، ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی هۆڵه‌ندا بكاته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتۆته‌‌ نێو خاكی ئه‌مه‌ریكاوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.