دوای خەرجکردنی زیاتر لە 4 ملیار 644 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی 57 هەزار مەتر دووجا شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی قیرتاو دەکرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له ماوه‌ی مانگێکدا، تیمه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاویان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی كردووە و پرۆسه‌ی قیرتاوكردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕاشیگەیاند: تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی شەقامی نزیک فولكەی ئاسۆی دەلاك و ژمارەیەك كۆڵان و شەقامی تر لە نزیك مزگەوتی ڕەشید و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە شەقامی سالم و چەند كۆڵانێكی تر له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه بە بەکارهێنانی ئەو بڕە قیرەی بۆیان دابینکراوە قیرتاوكراونهتهوه و تاوەکو ئێستاش به گشتی نزیكەی 57 هەزار مەتر دووجا قیر لە ماوەی مانگی ئایاردا به‌كارهێنراوه.
ئاماژەی بەوەش دا کە له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر لە چوار ملیار و 644 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەكانی شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی كردنەوەی شەقام و كۆنكرێتكردن و دروستكردن و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقامەكان و دابینكردنی قیری شل و سووتەمەنی بۆ گارگەی قیری تانجەڕۆ، لەگەڵ چەند بوارێكی دیکەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.