بەئامادەبوونی فەرماندەی فرقەی یەکی پیادە و ژمارەیەک لە بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەرایەتیە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ ڤاندالین، ئەفسەری باڵای تیمی ڕاوێژکاران هاوپەیمانان و مێجەر کۆژێنشسکی، ئەفسەری تیمی ڕاوێژکارانی مەشقی فرقەکان کۆبوونەوەیەک لەبارەی پەڕەپێدانی کارەکانی فرقەی یەک بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە سەرەکیەکانی فرقەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، وەک پڕكردنەوەی میلاكاتیان لە ئەفسەران و كارمەندان، دابینکردنی چەک و ئامێرە گرنگ و سەرەکیەکانی گەیاندن و مەشق و ڕاهێنان وهاوكات دەستنیشانکردنی ناوچەی بەرپرسیارییەتی (قاطع المسئولية) بۆ لیواکانی سەر بەفرقەی یەکی پیادە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چەند بابەتێکی سەرەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوە و دیاریکردنی ئەرکەکان و دەستەڵاتەکانی فەرماندە و ئەندامانی فرقەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
ئەم کۆبوونەوانە كە بریارە دوو هەفتە جارێك بەردەوام بن بۆ تەواکردنی کاروباری فرقەکانە، هەربەرێوەبەرایەتییەك لە گەڵ بەشەكانی فرقەكان تاوتوێی ئەو بابەتانە دەكات كە دەكەوێتە ئەستۆی.
دەست بەكاربوونی فرقەكان بەشێکە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی فەرماندەیی وکۆنترۆڵکردن (القیادة والسيطرة) لەناو هێزی پێشمەرگەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.