زۆرێك لەمرۆڤەكان رووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لەكاتی هەناسەدان بە لووت، بۆیە پەنادەبەنە بەر هەناسەدان بە دەم و ئەوەش زیانێكی زۆری هەیە.
هەناسەدان بەلووت سودێكی زۆری هەیە و لوت كاردەكات بۆ پاكژكردنەوە و شێداركردنی هەناسە بۆئەوەی رێگری بكرێت لەووشكبوونەوەی سیەكان، هەروەها هەوای سارد گەرم دەكات بۆئەوەی بگاتە ئاستی پلەی گەرمی لەش پێش ئەوەی بگاتە سییەكان.
زۆربەی كات لەكاتی لووت گیران بەهۆی توشبوون بەهەستیاری یاخود هەڵامەت یاخود لەكاتی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی مرۆڤ پێویستی بەوەیە زووتر ئۆكسجینی پێ بگات، بۆیە بەدەم هەناسە دەدات و بەردەوام هەناسەدان لەرێگەی دەمەوە بەدرێژایی كات یاخود لەكاتی نووستن دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بەچەند نەخۆشیەك لەوانە:
* دروستبوونی پرخەپرخ و ووشكبوونەوەی دەم.
* دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم و گڕبوونی دەنگ.
* هەستان لەخەو بە هیلاكی و هیلاكی درێژخایەن.
* دروستبوونی رەشی لەچواردەوری چاو و تێكچوونی كاری مێشك.
* تووشبوون بەهەستیاری درێژخایەن و كێشەی پووك.
* بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و هەوكردنی لووت.
* هەوكردنی جیبوبی درێژخایەن.
* تووشبوون بەرەبۆ و شڵەژانی درێژخایەن.
*هەوكردنی قوڕگ و گوێ و كلۆربوونی ددان.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.