دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی دوێنێی هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس، وڵاتانی ئەندام بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتیان دا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ دووشەممە 05ـی 06ـی 2023 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی سعوودییە کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهان، بڕیاری دا لە مانگی تەمموزەوە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە، ئەمەش بۆ ئه‌وه‌یه سنوورێک بۆ دابه‌زینی به‌های جیهانی نه‌وت دابنرێت، یاخود به‌لایه‌نی كه‌م كه‌متر له‌و نرخه‌ی ئێستای نه‌یه‌ته خواره‌وه.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە ڕێژەی 77 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 76 دۆلار و 90 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 82 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 72 دۆلار و 56 سەنت.
دوێنێ یەکشەممە كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی (ئۆپیک پڵه‌س) له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا بەڕێوەچوو و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕێككه‌وتن، له‌م نێوه‌نده‌شدا عێراق كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یه بڕیاری دا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی به ڕێژه‌ی 211 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا خۆبه‌خشانه تاوەکو كۆتایی ساڵی 2024 ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته، عێراقیشی گرته‌وه و بڕیار درا به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق تاوەکو كۆتایی ساڵی 2024، 211 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌یان تاوەکو كۆتایی ساڵی 2024 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 40.46 ملیۆن به‌رمیل زیاتر نه‌بێت.
هاوپه‌یمانی (ئۆپیک پڵه‌س) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 13 وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیک و 11 وڵاتی دیکە پێكهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.