Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:13

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


لاوێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی له‌ ده‌ستدا. 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ی6ی2023" به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران  لە ناوچەی سنووری "زلە" گرووپێکی کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی هۆشیار حەسەنزادە، تەمەن 20 ساڵ بە سەختی برینداربووە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەیە  هۆشیار حەسەنزادە سینگی بە گولـله‌ی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران پێکراوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.