Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:14

شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی شێوه‌كاری ( سه‌فه‌ری ژیان) كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای ھه‌ولێر، (دكتۆر سالار عوسمان) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و (ئیسماعیل حاچك) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، (بڵند ئیسماعیل) به‌رپرسی لقی دوو، (ئومێد خۆشناو) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پارێزگای ھه‌ولێر و (مه‌تین دلۆڤان بارزانی) و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری و ڕووناكبیران و ھونه‌رمه‌ندان، شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی شێوه‌كاری ھونه‌رمه‌ندی كورد ( سه‌عاده‌ت خانمی بارزانی ) به‌ ناونیشانی ( سه‌فه‌ری ژیان ) كرایه‌وه‌.
وێڕای په‌یڤی به‌خێرھێنان له‌لایه‌ن (دكتۆر سالار عوسمان) به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ( پ. د. ك)، ھاوكات ڕایگه‌یاند: ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئێمه‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌ بۆ بینینی ده‌ستڕه‌نگینیی خانمێكی كورد له‌ بواری نیگاركێشان و به‌ پێویستیشی ده‌زانم ئه‌م چالاكییانه‌ به‌رده‌وام بن و گرنگیی زیاتر به‌ توانا و لێهاتوویی ئافره‌تی كورد بدرێت چونكه‌ ئه‌م چالاكییه‌ سێ لایه‌نی گرنگی له‌ خۆ گرتووه‌ كه‌ بریتین له‌ ھونه‌ری، مێژوویی و ئافره‌ت.
دواتر فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر مێژووی كورد نمایشكرا.
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پڕۆفیسور و ئه‌كادیمیست (دكتۆر حوسێنی كوردنه‌ژاد) له‌باره‌ی پێشانگه‌ی (سه‌فه‌ری ژیان) قسه‌ی كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ھونه‌ری شێوه‌كاری و تواناكانی ھونه‌رمه‌ندی كورد (سه‌عاده‌ت بارزانی).
دواتر ئاماده‌بووان له‌ ڕێگای ڤیدیۆگرافیكه‌وه‌ بینه‌ری (تابلۆكانی سه‌فه‌ری ژیان)ـی ھونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (سه‌عاده‌ت خانمی بارزانی) بوون.
دواتر سوپاسنامه‌ و چه‌پكه‌گۆڵ پێشكه‌شی خانمه‌ ھونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (سه‌عاده‌ت بارزانی) كرا، به‌رامبه‌ر ھه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی.
پێشكه‌شكردنی میوزیك و گۆرانی له‌ لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندان ( ھۆزان براده‌ر و سه‌عدون كاكه‌یی )به‌شێكی دیكه‌ی مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه‌ بوون. 
كۆتا وێستگه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی (سه‌فه‌ری ژیان)ـی ھونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كورد (سه‌عاده‌ت بارزانی)ـی بوو و كه‌تێیدا وێنه‌ی سه‌ركرده‌ و كه‌سایتییه‌ دیاره‌كانی كوردستان نمایش كرابوون.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.