Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:56

کتێبی "زۆنێک بۆ هەمووان" کەوتەبەردەستی خوێنەران

کوردستان TV
100%

کتێبی "زۆنێک بۆ هەمووان" کە باس لە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکڕیزی و ئاشتەوایی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات، کەوتەبەردەستی خوێنەران.

"زۆنێک بۆ هەمووان"، نوێترین کتێبی نووسەر (ئاریان فەرەج)ـە، کە پێکهاتووە لە زنجیرە وتارێک لەبارەی سەرکەوتنی ڕوانگە و هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئاریان فەرەج، لە پێشەکی کتێبەکەی نووسیویەتی، "لەسەروبەندی بەچاپگەیاندنی ئەم کتێبە، ئاماژەکانی سەرکەوتنی ڕوانگە و بەئەنجامگەیشتنی هەوڵەکانی ساڵانی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی دەرکەوتن: کێشەکانی هەولێر و بەغدا ڕوویان کردە چارەسەر، گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی خاوبوونەوە و هەردوولا گەڕانەوەسەر مێزی گفتوگۆ، کۆبوونەوەکانی حکوومەت بەیەکگرتوویی دەستپێکرانەوە، هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش لەهەمبەر کوردستان گەشبینی تێکەوتەوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ هەڵبژاردن دەستپێکران.

نووسەر سەبارەت بە کتێبەکەشی ئاماژەی بەوە داوە کە کتێبەکەی زنجیرەوتارێک لەخۆ دەگرێت، لەبارەی ڕوانگە و هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی و ئەو ئاراستە نیشتمانی و میانڕەوە نووسراون.  

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.