حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و ئێستا ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌توانن ناو و دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان تۆمار بكه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێم لینكێكی داناوه (: https://business.digital.gov.krd) و ده‌ڵێت له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ناو و كۆمپانیاكه‌ت ده‌توانیت تۆمار بكه‌یت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به ئه‌لیكترۆنیكردنی تۆماركردنی كۆمپانیاكان تێچوو به ڕێژه‌ی 80% كه‌م كراوه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت ده‌توانیت له ڕێگه‌ی لینكه‌كه‌وه ناوی كۆمپانیاكان تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و باج و گومرگیش ده‌گرێته‌وه و سه‌رجه‌م ڕینمایی و زانیارییه‌كانیش بۆ پڕۆسه‌ی تۆماركردنی دیجیتاڵی له لینكه‌كه‌دا به‌رده‌ستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.