Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:41

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له‌ خانه‌واده‌ی قه‌شه‌ فڕه‌نسیس جبرائیل ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی قه‌شه‌ فڕه‌نسیس جبرائیل كه‌سایه‌تی ناسراوی كلدانی شاری شه‌قڵاو بڵاو كرده‌وه‌.

باره‌گای بارزانی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قه‌شه‌ فڕه‌نسیس جبرائیل كرد و ڕایگه‌یاند "دڵگرانین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز قشه‌ فڕه‌نسیس جبرائیل".

ڕاشیگه‌یاند "به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و خوشك و برایانی مه‌سیحی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین".

باره‌گای بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو قشه‌ فره‌نسیس جبرائیل به‌ ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه‌:-

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی، قه‌شه‌ فره‌نسیس جبرائیل

دڵگرانین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز قشه‌ (فره‌نسیس جبرائیل).

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و خوشك و برایانی مه‌سیحی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو قشه‌ فره‌نسیس جبرائیل به‌ ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

باره‌گای بارزانی

5ـی حوزه‌یرانی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.