Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:45

به‌ فه‌رمی.. مایك پێنس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ

کوردستان TV
100%

مایك پێنس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ته‌ك دۆناڵد تره‌مپ، پاڵاوتنی خۆی وه‌ك به‌ربژێری كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2024 ڕاگه‌یاند.

مایك پێنس فۆڕمی به‌ربژێركردنی خۆی پێشكه‌شی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا كرد، به‌مه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ ركابه‌ری سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك به‌ربژێری كۆمارییه‌كان.

پێنس بڕیاریداوه‌ چوارشه‌می داهاتوو له‌ رۆژی 64 ساڵه‌ی له‌دایكبوونیدا له‌ ویلایه‌تی ئه‌یوا به‌ فه‌رمی به‌شداریكردنی خۆی بۆ پێشبڕكێی سه‌رۆك كۆمار ڕابگه‌یه‌نێت.

بێگومان پێنس له‌ ركابه‌ریكردنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ پشكی كۆمارییه‌كان به‌ ته‌نیا نییه‌، پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ نیكی هایلی و رۆن دیسانتێس پارێزگاری فلۆریدا به‌ربژێریكردنی خۆیان ڕاگه‌یاندبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.