Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:59

ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردوو 28 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ عێراق ڕوویانداوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناشی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردوودا 28 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ عێراق ڕوویانداوه‌، زۆرینه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانیش له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: كۆی گشتی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه‌ له‌ ده‌سته‌كه‌مان له‌ مانگی ڕابردوودا تۆماری كراون‌ بریتین‌ له‌ 28 بوومه‌له‌رزه‌، 10 له‌و بوومه‌له‌رزانه‌ چه‌قه‌كه‌ی له‌نێو خاكی عێراق بووه‌، 11ی تریش له‌نێو خاكی‌ ئێران ڕوویانداوه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی گه‌یشتوونه‌ته‌‌ عێراق، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیش له‌نێو خاكی توركیا ڕوویداوه‌، هه‌روه‌ها 6 بوومه‌له‌رزه‌ی تریش له‌نێوان سنووره‌كانی عێراق و ئێران ڕوویداوه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: رێژه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان له‌نێوان (2 و 3 و 4) بوونه‌ و چه‌قی ڕوودانه‌كه‌شیان 2 – 25 كم بووه‌ له‌ ژێر زه‌وییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌و ناوچانه‌ی له‌نێو خاكی عێراق زۆرترین بوومه‌له‌رزه‌ تێیاندا ڕوویداوه‌ بریتین له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووك (شارۆچكه‌ی داقووق)، نه‌ینه‌وا (شه‌نگال و زوماڕ)، سلێمانی (پێنجوێن و كه‌لار)، دیاله‌ (خانه‌قین) و واسیت (نه‌عمانییه‌).

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناشی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌و 6 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له‌نێوان سنووره‌كانی عێراق و ئێران ڕوویانداوه‌ سه‌رجه‌میان له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دیاله‌ بوونه‌.

  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.