به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و تا سبه‌ی زوو به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتژمێر (12ی ئه‌مشه‌و شەو تاکو کاتژمێر 7ی بەیانی) به‌شێكی شه‌قامی شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر داده‌خرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری كه داده‌خرێت به‌شێك له ڕێڕه‌وه‌كانی نێوان تڕافیکلایتی زێرەڤانی تاکو تڕافیکلایتی دارایی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری داخستنه‌كه، هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێره‌وه کاری هێلکاری بۆ شه‌قامه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له هاووڵاتییان كرد له‌و ماوه‌یه‌ی كه شه‌قامه‌كان داده‌خرێن، هاوكاری تیمه‌كان بن و بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتووچۆی فسفۆرەکان ڕێڕەو بگۆڕن، چونكه کاره‌كان بۆ خزمەتتانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.