Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:24

ئۆكڕاینا: پڕۆسه‌ی به‌رگریكردن كۆتایی هات و له‌مه‌ودوا هێرش ده‌به‌ین

کوردستان TV
100%

جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكڕاینا ئاشكرای كرد كه‌ كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی به‌رگریكردن دێنن و بۆ له‌مه‌ودوا له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی ڕووسیا ده‌ست به‌ هێرشبردن ده‌به‌ن.

ئانا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكڕاینا ئه‌مرۆ دووشه‌م گوتی: ئێمه‌ له‌ رۆژی 24ی شوبات و سه‌ره‌تای جه‌نگی دژی ڕووسیا به‌ به‌رگریكردن ده‌ستمان پێ كرد، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا پلانی جه‌نگ ده‌گۆڕین و له‌ چه‌ند به‌شێكی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌ست به‌ هێرشكردن ده‌كه‌ین.

گوتیشی: تا ئێستا سه‌رنجی سه‌ره‌كی جه‌نگ له‌ به‌ره‌ی باخمووته‌، ئێمه‌ له‌م به‌ره‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ستمان به‌ جووله‌ كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆ نموومه‌ ئێستا ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌ندان به‌رزایی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتووه‌ و دوژمن له‌ دۆخی به‌رگریدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه‌ به‌رگری له‌و ناوچانه‌ بكات كه‌ ئێستا به‌ده‌ستییه‌وه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا دانی به‌وه‌دانابوو كه‌ هێزه‌كانی ئۆكڕاینا له‌ دوێنێوه‌ له‌ 5 به‌ره‌ی جه‌نگ‌ ده‌ستیان به‌ هێرشبردن كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئامانج و ده‌ستكه‌وتێكیان نه‌بووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.