Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:36

ڤیدیۆ.. بەنداوێكی ئۆكڕاینا تەقێندرایەوەو لە ماوەی پێنج كاتژمێردا ئاستی ئاو دەگاتە ئاستێكی مەترسیدار

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار كە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاند، بەنداوی زەبەلاحی نۆڤا كاخۆڤكا كە دەكەوێتە ناوچەكانی ناوچەی خێرسۆن لە باشووری ئۆكڕاینا كە لە ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیادایە، وێران بووە و ناوچەكانی دەوروبەری ژێرئاوكەوتووە.
ئاژانسەكە لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە بڵاویكردەوە، شەوەكە ئارام بووە و لە شەودا هیچ هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر بەنداوەكە نەكراوە.
هەروەها ئاژانسی ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری سەرۆكی شارەوانی نۆڤا كاخۆفكا كە لەلایەن مۆسكۆوە ڕاسپێردرابوو، ڕایگەیاندووە، بەشی سەرەوەی بەنداوەكە لە ئەنجامی بۆردوماندا وێران بووە.
لای خۆیەوە، فەرماندەیی باشووری هێزە چەكدارەكانی ئۆكڕاینا ڕایگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكایان تەقاندۆتەوەو ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
هاوكات ئۆلێكساندر پرۆكودین، پارێزگاری ناوچەی خێرسۆن لە ئۆكڕاینا ، ڕایگەیاند كە لە ماوەی پێنج كاتژمێردا ئاستی ئاو دەگاتە ئاستێكی مەترسیدار.

 هەروەها سەرۆكوەزیرانی ئۆكراینا رایگەیاند كە نزیكەی 80 گوند لەژێر ھەڕەشەی لافاودان، ئەوەیش دوای ئەوەی بەنداوی نۆڤا كاخۆڤكا لە باشووری ئۆكراینا لەلایەن رووسیاوە بۆردومان كرا.
https://www.facebook.com/100092707711968/videos/1615642835609761/

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.