Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

هاتوچۆی هەولێر سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەت ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەئاگادارینامەیەكدا رایدەگەێنێت، بەهیچ شێوەیەك كار بەوێنەی كۆپی كراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل ناكرێت.
ئاگاداری ..
سەرجەم هاووڵاتیان وسەردانیكەرانی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادار دەكەینەوە،كەوا لەكاتی سەردانیكردن بۆ مامەڵەكانی(دەرهێنانی مۆلەت،تازەكردنەوە،لەجیاتی ونبون،یان هەر مامەڵەیەكی تر)،دەبێت سەرجەم بەڵگەنامە داواكراوەكان لە(كارتی نیشتیمانی یان بەڵگەنامەی باری كەسی یان ڕەگەزنامە یان كارتی زانیاری،یان پسوولەی خۆراك)،وێنەی ڕەسەن بن، بەهیچ شێوەیەكیش كار بەوێنەی كۆپی كراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل ناكرێت،بۆیە تكایە لەكاتی سەردانیكردنتان سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی كەپێویستن، وێنە ڕەسەنەكەی لەگەڵ خۆتان بێنن.
ب هاتووچۆی هەولێر
2023/6/6

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.