Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:09

ئەمڕۆ لە كۆڕێكدا باس لە ژیان و بەرهەمەكانی "عەزیز گەردی" دەكرێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێ شەممە 6\6\2023 لە كۆڕێكدا باس و خواسێك لە بارەی نووسەر و وەرگێر،"عەزیز گەردی" لەلایەن نووسەری دیاری كورد "حەمەكەریم هەورامی" پێشكەش دەكرێت.
عەزیز گەردی لەگەڵ ئەوەی كوردیزانێكی كەم وێنە بووە و شێوەزارەكانی كورمانجی سەروو، كورمانجی خواروو و هەورامی دەزانی، چوار زمانی جیهانیشی بەباشی دەزانی. ئەو بەشی زمانی فەرەنسی لە زانكۆی بەغدا خوێند، زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسیش بەباشی دەزانی.
عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە هەولێر لەدایكبووە؛ لە ناحیەی بەحركەی نزیك شاری هەولێر دەژیا؛ ژیانی هاوژینی پێكنەهێنا.
هەر لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە بوو و لە هەرزەكارییدا دەستی بە خوێندنەوەی ئەدەبیاتی كوردی و بیانی كرد نۆبەرەی بەرهەمەكانی عەزیز گەردی ساڵی 1968-1969 چاپ و بڵاوكرایەوە كە كتێبی رەوانبێژییە. دواتر كتێبەكانی ئەدەبی بەراوردكاری، پەخشانی كوردی، رابەری شیعری كلاسیكی كوردی و چەندین كتێبی دیكەی نووسی لە ساڵی 1994 ماستەرنامە و لە ساڵی 1999 بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا
زۆر بەداخەوە" عەزیز گەردی" بەیانی رۆژی دووشەممە 6ی حزەیرانی 2022 كاتژمێر 10:15 خوولەك لە یەكێك نەخۆشخانەكانی شاری هەولێركۆچی دوایی كرد.
كۆڕەكە لە هۆڵی مەهدی خۆشناو لە كاتژمێر 5:30ـی ئێوارە ،بەرێوە دەچێت،هاتن بۆ هەمووانە.
 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.