Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:35

پەرلەمانی عێراق وادەی ئەنجامدانی دانیشتنێك بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاریكرد 

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات كە لە میانیدا، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دەخاتە دەنگدانەوە.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكەی رۆژی پێنجشەممەی داھاتووی بڵاوكردەوە.

بەپێی كارنامەكە، دانیشتنەكەی رۆژی پێنجشەممەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران یەك تەوەر لەخۆدەگرێت كە ئەوەیش تایبەتە بەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023،2024،2025.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.