Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:31

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان , پێشوازی لە ئیمیلیا جۆرجیۆڤا باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن كرد.
لە دیدارەكەدا، دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ كرا.
سەرۆكی حكومەت خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سویسرا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشكەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات كردەوە.
باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن ، وێڕای ئاماژەدان بە پرۆسەی ئاوەدانیی و بیناسازی هەرێمی كوردستان ، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بوارەكانی پیشەسازی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.
پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و گرنگیی دابینكردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ، بارودۆخی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و زەوینەسازكردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەكانیان ، هەروەها ڕووبەرووبوونەوەی
كاریگەرییە نەرێنییەكانی كەش و هەوا و گرنگیی پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو ، چەند تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.