Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:10

حكومەتی هەرێم رەزامەندیدا بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیارو نیو دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی خواردنەوەی رواندز

کوردستان TV
100%

ئەحمەد قادر ،قائیمقامی قەزای رواندز بە كوردستان تیڤی راگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیارو نیو دینار بۆ كڕینی 5 ترومپای كوالیت بەرز بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ- رواندزو دوای جێبەجێكردنی رێكارەكان ترومپاكان دەكڕدرێن.
قائیمقامی رواندز گوتیشی: پڕۆژەی ئاوی مێگرمان فراوان كردووەو لەمەودوا دەتوانێ ئاوی زیاتر دابین بكات، بەمەش كێشەی ئاوی خواردنەوە بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر دەكرێت.
دانیشتوانی رواندز لە رێگەی هەردوو سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ و مێگر ئاویان بۆ دابین دەكرێت، سەدا 90 ی لە بێخاڵ و ئەوەی تریش مێگر، بە هۆی لە كاركەوتنی 3 لە تڕومپاكانی پڕۆژەی بێخاڵ، كێشەی كەمی ئاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی رواندز ناوە ناوە سەر هەڵدەداو لە ئێستاشدا تیمە میكانیكییەكان سەرقاڵی چاككردنەوەی تڕومپاكانن.
 بڕیار وایە لە دوو رۆژی داهاتوودا پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان ئاسایی بێتەوە بە شێوەكی كاتی تا كڕینی تڕومپای نوێ.

پەیامنێر/ كەلسوم شوان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.