سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی تەلەفۆنی بە وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا کرد و پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی 06ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ هاکان فیدان پیرۆزباییم ئاراستە کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا.
سەرۆکی حکوومەت هەر لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانم لەگەڵیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.