Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:29

ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌ك به‌ ئامێری بێته‌ل و مۆبایل هه‌وڵی قۆپیه‌كردنیان ده‌دا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوار ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگرت كه‌ له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌یه‌ك وه‌ستابوون و هه‌وڵی قۆپییه‌كردنیان بۆ قوتابییان ده‌دا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بە ھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان شەش تۆمەتبار دەستگیر کران کە بەنیازبوون لە یەکێک لە قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.

ڕاشیگه‌یاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لە یەکێک لە قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی و لە ڕێی ئامێری بێتەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەش تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بە ھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان دەستگیر بکرێن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیش گیرا بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری بێتەل و مۆبایل و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاری بھێنن.

تۆمه‌تباره‌كانیش بریتی بوون له‌:-

د. ک. ع لەدایکبووی 1997

ج. ع. ح لەدایکبووی 1996

ش. م. أ لەدایکبووی 1981

ھ. د. م لەدایکبووی 2002

ھ. إ. أ لەدایکبووی 1998

پ. خ. أ لەدایکبووی 2004

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.